سکەکەم


10.0 1 Reviews
3.9.0 by shwan kdl
Apr 29, 2024 Old Versions

About سکەکەم

بەهێزترین بەرنامە بۆ لێکدانەوەی سکەکەت

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێزان بە بەرنامەی سکەکەم تان دەناسێنم.

کە بەرهەمی ماندووبونی چەند ساڵێکی (شوان عبدالرحمن)ـە.

لە ساڵی 2018 دەستم کرد بە دروست کردنی ئەم بەرنامەیە بە دوو وەشان نوێم کردەوە ئەمجارەش لە ساڵی 2024 نوێم کردەوە بە کۆمەڵێ گۆڕانکاری نوێ و زیاتر کە تیایدا گۆڕانکاری ریشەی لە دیزاین و دارشتنەوەی کراوە ئەم بەرنامەیە لەسەرەتا و تا ئەم کاتەش بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە بەڵام وەشانی ئای ئۆ ئێس هەر لەم ماوەیە نزیکە لەم ساڵ بەردەست دەبێت.

بەرنامەی سکەکەم بەهێزترین بەرنامەیە بۆ لێکدانەوەی تەمەنی دووگیانیەکەت، کە بەشێوەیەکی زۆر گشتگرو ورد باس لە قۆناغەکانی دووگیانی کراوە.

ئەم بەرنامەیە تایبەتە بەخانمان و دایکان ، کە هەفتەبەهەفتە و رۆژ بەرۆژ و مانگ بەمانگی سکەکەت بۆ ڕوندەکاتەوە باسی هەموو نیشانەکانی دووگیانی و کاریگەریەکانی چواردەورت لەسەر سکەکەت دەکات.

ئەم بەرنامەیە سەرەتا کە داتبەزاند دەبێت بەرواری یەکەم ڕۆژی کۆتا سوڕی مانگانەکەت بنوسی تاوەکو بەشێوەیەکی دروست رۆژانە سکەکەت بۆ هەژمار بکات.

ئەم بەرنامە پێکهاتوە لەم بەشانە

1- بەشی ماڵەوە

کە تیایدا وێنەو زانیاری رۆژانەو هەفتانەو مانگانەت پێدەڵێت.

2- بەشی دایک

کە پێکهاتووە لە چەند بەشێک کە تیایدا زانیاری لەسەر هەموو ئەو بابەتانە تیاییە کە تایبەت بە دایکی دووگیانە

3-بەشی منداڵەکەم

پێکهاتوە لە چەند بەشێک کە تیایدا باسی هەموو ئەو بابەتانە دەکات بۆ کۆرپەلەی داهاتووت.

4-بەشی پێداویستی

کە تیایدا باس لە هەموو ئەو بەشانە دەکات بۆ ژنی دووگیان پێویستن.

ئەم بەرنامە ئەوەندە دەوڵەمەندە کە ئەگەر بەباشی بەکاری بێنی وەک دکتۆرێک رێنمای و زانیاری تەواوت دەداتێ لەسەر دووگیانیەکەت، هەر لە یەکەم رۆژی دووگیانیەکەت تا کۆتا رۆژی دووگیانی.

لەم ئەپەدا چیە هەیە؟

زانیاری رۆژ بەرۆژ و هەفتەبەهەفتە و مانگ بەمانگ بە نوسین و وێنە وەک نیشانە و کێش و ورگ و کێشی منداڵ و درێژی باڵای کۆرپەلە و لێدانی دڵی کۆرپەلە و وە هۆڕمۆنی دووگیانی لە هەفتەکان، وە لەم ئەپەدا لە بەشی پێداویستیەکان پێکهاتوە لە ناوی کچ و کوڕ بۆ منداڵ و ئاوازی خەوتن و پێداویستیەکانی لەدایک بوون و کێش و پەستانی خوێن و جولەی کۆرپەلە، لەگەڵ چەندەها زانیاری تر.

لە بەشی منداڵەکەم باسی شیرپێدان و خەوتنی منداڵ دەکات لە یەک مانگ تا یەک ساڵ و زیاتر.

لەبەشی دایک باسی کۆمەڵێ زانیاری دەکات لەکاتی دووگیانی وەک: دەرمان و جوانکاری و وەرزش و خواردن و ڤیتامین و گەشت و کارکردن وخەوتن و سێکس و هتد....

لەم ئەپەدا بەشی سۆنار هەیە کە وێنەی سۆنار بەشێوەی سێ رەهەندی و دوو رەهەندی دانراوە بۆ شێوەی کۆرپەکەت، وە بەشی ڤیدیۆ هەیە کە ڤیدیۆی هەموو هەفتەکانی کۆرپەلە دەبینی، وە لەبەشی پشکنینەکان هەفتە بەهەفتە پێدەڵێ چ پشکنینێک پێویستە، وە لەبەشی ناو زیاتر لە 2000 ناوی کچ و کور و دوولایەن دانراوە، وە هەفتانە چوار جۆر زانیاریت پێدەدات سەربارەبە رێنمای و گەشەی کۆرپەلە و گۆڕانکاریەکانی دایکی دووگیان و ئەرکی باوک.

ئەم ئەپە لە 8 رەنگی جیاواز پێکدێ کە رەنگی بنچینەیی سپیە و لە 13 فۆنتی جیاواز و لەگەڵ چەندەها زانیاری تر کە لێرە ناتوانرێ هەمووی باس بکرێت لە کۆتایدا لە هەرهەڵەیک بمبورن وە وەک رێزێک لە ماندووبونەکەم تەنها 5 ئەسترە بدەن بە ئەپەکە.

"مافی کۆپی کردنی زانیاریەکانی ئەم ئەپە پارێزراوە بۆ خاوەنەکەی"

https://goo.gl/qQaZoV

What's New in the Latest Version 3.9.0

Last updated on Apr 29, 2024
باشترکردنی

Additional APP Information

Latest Version

3.9.0

Uploaded by

Justin Angelo Padrones Salazar

Requires Android

Android 5.0+

Available on

Report

Flag as inappropriate

Show More

Use APKPure App

Get سکەکەم old version APK for Android

Download

Use APKPure App

Get سکەکەم old version APK for Android

Download

سکەکەم Alternative

Get more from shwan kdl

Discover